سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت" دەبێت داهاتی هەرێمی كوردستان بە یەكسانی دابەش بكرێت بەسەر هەموو هاووڵاتیاندا".
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمرۆ لە ڕێوڕەسمی راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ وتارێکی پێشکەشکرد و ڕایگەیاند" ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە داهات و خزمەتگوزارییەکان بەشێوەیەکی یەکسان لە هەموو ناوچەکان دابین بکات، راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆش لە چوارچێوەی گەیاندنی خزمەتگوزاری گشتیدایە بۆ ئەو سنورە سەرەڕای بونی چەندین ئاستەنگ".
ئەوەشی خستەڕوو: یەکێک لەو ئاستەنگیانەی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ روبەڕوی دەبێتەوە بونی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)یە لە سنوری دەیان گوندی ئەم ئیدارەیەدا، کە بەهۆیەوە هاوڵاتیان لەترسی بۆردومان و کردنە ئامانج ناتوانن بگەڕێنەوە شوێنەکانی خۆیان، هەروەها بەهۆیە نەتوانراوە پڕۆژەی کشتوکاڵی و گەشتیاری لەو ناوچانەدا پەرەی پێ بدرێت.
سەرۆکی حکومەتی هەرێم، لە ڕێورەسمەکەدا ئاماژەی بەوەشکرد: داوا دەکەم ئەو نوێنەرانەی هەڵدەبژێردرێن داکۆکی لەمافە دەستورییەکانی کورد بکات، ناکرێت ئەوانەی هەڵدەبژێردرێن دەستکەوتەکانی گەلی کورد بکەنە قوربانی بەرژەوەندی شەخس و حزبییەکان.
دەقی وتاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان.. پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان، ئاماده‌بووانی هێژا.. زۆر خۆم به خۆشحاڵ ده‌زانم له‌گه‌ڵ ئێوه لێره ئاماده‌مه، به‌ڵام ئه‌مجاره بۆ ئه‌وه هاتوومه‌ته ئێره، دڵی جه‌نابی سه‌رۆك خۆش بكه‌ین. پێش ئێستا جه‌نابی سه‌رۆك به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی دابوو ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ رابگه‌یه‌نرێت، ئه‌مڕۆ بۆ ئه‌وه لێره‌ین به‌ڵێنی جه‌نابی سه‌رۆك به‌جێ بهێنین بۆ راگه‌یاندنی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ و دەستنیشانکردنی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌كه رابگه‌یه‌نین.
ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ له هه‌مووتان پیرۆز، هیوادارم ئیداره‌یه‌كی خزمه‌تگوزار بۆ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه و هه‌موو خه‌ڵكی ئه‌و ده‌ڤه‌ره بێت، ده‌ستپێك و قۆناغێكی نوێ ده‌ستپێبكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین خزمه‌تی ئێوه‌ی خۆشه‌ویست بكه‌ین.
باوه‌ڕ بكه‌ن كاتێك كه دێمه زاخۆ، هه‌ست به‌وه ده‌كه‌م كه دێمه ناو كه‌سوكاری خۆم، هه‌ست به‌وه ده‌كه‌م پشتمان به ئێوه گه‌رمه، ئینشاڵڵا خوای گه‌وره هه‌مووان ده‌پارێزێت و له هه‌موو هه‌نگاوه‌كان سه‌ركه‌وتوو ده‌بن، خودا ده‌رفه‌تمان بدات بتوانین زیاتر خزمه‌تی ئێوه بكه‌ین.
زۆ له‌و قاره‌مانانه‌ی ئه‌مڕۆ لێره دانیشتوون، چه‌ندین داستانیان له هه‌موو كوردستان تۆماركردووه، شه‌هیدانی زاخۆ له هه‌موو خاكی كوردستان خوێنی خۆیان رشتووه، بۆ پارێزگاریكردن له كوردستان و رزگاركردنی كوردستان و پاراستنی ئه‌و ئه‌زموونه، بۆیه ئێمه هه‌موو قه‌رزاری خه‌ڵكی زاخۆین، ئه‌و ئیداره سه‌ربه‌خۆیه‌ی زاخۆش وه‌كو وه‌فایه‌كه بۆ زه‌حمه‌ت و ماندووبوون و خوێنی شه‌هیدان و زه‌حمه‌تی هه‌مووان، له ئێوه پیرۆز بێت، هیوادارم ئه‌و ئیداره‌یه بتوانێت ئاستی خزمه‌تی ئێوه دابێت.
ره‌نگه لە زۆر له‌لایه‌نەوە خزمه‌تگوزاری ئیداره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ باشتر خزمه‌ت بكرێت، وه‌كو ده‌زانن ده‌ڤه‌ری زاخۆ ده‌ڤه‌رێكی فراوانه، بۆ راپه‌ڕاندنی ئیشوكاری ئیداری بگه‌ڕێنه‌وه دهۆك ره‌نگه هه‌ندێك زه‌حمه‌ت بێت، شۆڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات یان راگه‌یاندنی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ بۆ ئه‌وه‌یه ئاسانكاری زیاتر بۆ خه‌ڵكی ئه‌و ده‌ڤه‌ر بكرێت، ده‌ڤه‌رێكی مێژووییه و خه‌باتگێڕه، خه‌ڵكێكی خه‌باتگێڕ و تێكۆشه‌ری لێیه، له هه‌مانكاتدا یه‌كێكه له ده‌روازه سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
پار كه هاتمه ئێره، له خزمه‌تی ئێوه چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك داواكارابوو، چونكه دیاربوو زۆر كه‌موكوڕی هه‌بوو له گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری له زاخۆ، ئێمه ره‌زامه‌ندیمان له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و پڕۆژانه‌دا كه داوا كرابوو، بیستم زۆریش له‌و پڕۆژانه جێبه‌جێكران و هی دیكه‌ش جێبەجێ ده‌كرێن.
پێویسته مافی خه‌ڵكی زاخۆ بۆ خه‌ڵكی زاخۆ بگه‌ڕێته‌وه، داهاتی هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌یه‌كی یه‌كسان به‌سه‌ر هه‌موو هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش بكرێت، بێگومان وه‌كو دیاره، هه‌قی خه‌ڵكی زاخۆ وه‌كو خۆی نه‌دراوه، له‌به‌ر ئه‌وه بڕیاری ئێمه‌یه بتوانین بیكه‌ین ئه‌وه‌یه هه‌قی ئه‌و خه‌ڵكه بگه‌ڕێنینه‌وه و خزمه‌تگوزارییه پێویسته‌كان جێبه‌جێ بكرێن، داخوازیش له ئیداره‌ی نوێی زاخۆ ده‌كه‌م به هه‌موو جۆرێك خزمه‌تی خه‌ڵكی خۆی بكات، به‌رپرسیارێتی ئیمتیاز نییه، ئه‌و كه‌سه‌ی وه‌كو سه‌رپه‌رشتیار و به‌پرس دیاركراوه، بۆ ئه‌وه نییه ئیمتیاز وه‌ربگرێت، بۆ ئه‌وه‌یه خزمه‌تی زیاتری خه‌ڵك بكات، پێویسته ئێمه هه‌موو خزمه‌تكاری خه‌ڵكی خۆمان بین، چونكه ئه‌وه ئه‌مانه‌ته له‌سه‌ر ئه‌ستۆی ئێمه، ئه‌و ئه‌مانه‌ته‌ش ئێوه به ئێمه‌تان به‌خشیوه.
ده‌ڤه‌ری زاخۆ له رووی گه‌شتوگوزاریش ده‌ڤه‌رێكی جوان و خۆشه، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌به‌ر بوونی په‌كه‌كه له ماوه‌ی رابردوودا، كه بووه‌ته سه‌رئێشه، دانیشتووانی گونده‌كان و هاووڵاتییان ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه گونده‌كانیان، داواكاری ئێمه له هه‌مووان ئه‌وه‌یه سه‌روه‌ری خاكی ئێمه بپارێزن، رێز له زه‌حمه‌ت و ماندووبوونی خه‌ڵكی ئێمه بگرن، رێز له خه‌بات و قوربانیدان و شه‌هیدان و خوێنی شه‌هیدان بگرن، ئه‌و خاکە به خوێن رزگاركراوه، ئه‌م وڵاته به خوێن رزگاركراوه و زه‌حمه‌تێكی زۆرمان بۆ كێشاوه، ئه‌مڕۆ نابێت هیچ كه‌سێك مافی ئه‌وه به‌خۆی بدات ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ر ئه‌م خاكه یان زه‌حمه‌تی بۆ خه‌ڵكی ئێمه دروست بكات، به‌هیچ جۆرێك ئه‌مه قبوڵ ناكه‌ین، داوایان لێده‌كه‌ین ئه‌و سه‌رئێشه‌یه به‌س بێت و خه‌ڵكی ئێمه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر خاك و ئاوی خۆیان، بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش وه‌كو حكومه‌ت بتوانین خزمه‌ت بگه‌ڕێنینه‌وه ئه‌و گوند و ئه‌و ده‌ڤه‌رانه كه تائێستا نه‌توانراوه ئاوه‌دان بكرێته‌وه، چونكه جێگه‌ی دڵگیر و خۆشن، ده‌توانرێت بكرێته جێگه‌ی سه‌رنجڕاكێش، نه‌ك ته‌نیا بۆ خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری زاخۆ و پارێزگای دهۆك، به‌ڵكو بۆ هه‌موو كوردستان، هیوادارم ئه‌و ره‌وشە بگه‌ڕێته‌وه دۆخێكی ئارام و سه‌قامگیری ئه‌و ده‌ڤه‌ره ببینن، ئه‌وه‌ی به ئێمه‌ش بكرێت درێغی ناكه‌ین و وەک حكومه‌ت ئەوەی له‌ده‌ستمان بێت ده‌یكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه ئه‌و خه‌ڵكه له ئارامیدا بژین و بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زه‌وی و ماڵی خۆیان.
ئێمه به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن ده‌چین، وه‌كو ده‌زانن، ئه‌و هه‌ڵبژاردنه راسته بۆ په‌رله‌مانی عێراقه، به‌ڵكو هه‌ڵبژاردنێكی چاره‌نووسسازه، چونكه بڕیاره‌كان له په‌رله‌مان ده‌درێن كاریگه‌ریی و گرنگی له‌سه‌ر وه‌زعی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌یه، ئه‌م نوێنه‌رانه‌ی هه‌ڵده‌بژێردرێن بۆ په‌رله‌مانی عێراق، كه نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، ده‌بێت به‌ر له هه‌موو شتێك بیر له‌وه بكه‌نه‌وه به‌رگری له مافی ده‌ستووری خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن، داواكاری من ئه‌وه‌یه چ ئه‌وانه‌ی لێره‌ن، یان ئه‌وانه‌ی ره‌نگه له ته‌له‌ڤزیۆن ئێمه ببینن، داوا له هه‌موو خوشك و برایان ده‌كه‌م بچن ده‌نگی خۆیان بده‌ن و به‌شداری ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بكه‌ن، چونكه بیر بكه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر ئێوه ده‌نگ نه‌ده‌ن یان كه‌سێك بڵێت ده‌نگدان گرنگ نییه یان ده‌نگی ئێوه هیچ كاریگه‌ریی نییه، بڕوا بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌یه تا ئێوه نه‌توانن ئه‌و شتانه‌ی ئێوه ده‌تانه‌وێت به‌ده‌ست بهێنن، تا نه‌توانن ئه‌و نوێنه‌ره‌ی ئێوه ده‌تانه‌وێت بچێته په‌رله‌مان، ئه‌گه‌ر ئێوه به‌شداری نه‌كه‌ن خه‌ڵكێكی دیكه دێت له جیاتی ئێوه ده‌نگ ده‌دات و ره‌نگه كه‌سێك هه‌ڵبژێرێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له خزمه‌تی ئێوه‌دا نه‌بێت، ئومێده‌وارم به‌شداری هەڵبژاردن بكه‌ن ده‌نگی خۆتان بده‌ن، ده‌نگ بده‌نه ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌توانێت به‌رگری له ئێوه بكات.
ژیان پڕه له هه‌وراز و نشێو، ته‌نیا ئه‌وڕۆ نییه، زۆر كه‌س هه‌یه ده‌نگی بڵنده و ده‌یانه‌وێ خۆیان وه‌ك خاوه‌ن و خه‌مخۆری خه‌ڵكی كوردستان نیشان بدەن، به‌س كاتی لێقه‌ومان ئه‌و ده‌نگانه‌مان نه‌دیت، ئه‌و كاته‌ی پێویست بوو بچنه سه‌نگه‌ری به‌رگری و خۆیان بكه‌نه قوربانی بۆ پاراستنی ئه‌زموون و كه‌رامه‌تی میلله‌تی ئێمه، ئه‌و ده‌م و چاو و ده‌نگانه‌مان نه‌بینی و به‌ر گوێ نه‌كه‌وت، له كوێ بوون؟ كاتێك ده‌نگ ده‌ده‌ن بیر له‌وه نه‌كه‌نه‌وه ئه‌مڕۆ چ ده‌بینن، بیر له‌وه بكه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر سبه‌ی كوردستان كه‌وته ژێر هه‌ڕه‌شه و ئاسته‌نگ، كێ پارێزگاری له ئێوه ده‌كات، كێ ئاماده‌یه بچێت خۆی بكاته قوربانی، باوه‌ڕ به به‌ڵێنی كه‌س مه‌كه‌ن، به‌ڵكو باوه‌ڕ به‌وه بكه‌ن كه قوربانیداوه، باوه‌ڕ به‌و كه‌سه بكه‌ن كه بۆ ئێوه‌ی سه‌لماندووه كاتی لێقه‌ومان له هێڵی پێشه‌وه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له سه‌روه‌ری و كه‌رامه‌تی ئه‌و خاك و ئه‌و میلله‌ته بكات.
له‌به‌ر ئه‌وه داواكاری من ئه‌وه‌یه ئێوه ئه‌و نوێنه‌رانه هه‌ڵبژێرن كه بڕواتان پێتان هه‌یه، كه ده‌توانن به‌رگری له مافی ده‌ستووری ئێوه بكەن، خۆیان بكه‌نه قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ت و خاكی خۆیان، نه‌ك بچن له‌وێ بۆ ئیمتیازات و ده‌ستكه‌وتی شه‌خسی و حزبی هه‌موو كوردستان بكه‌نه قوربانی خۆیان، پێویسته ئێوه ئه‌وه یه‌كلا بكه‌نه‌وه، من ئه‌و داواكارییه نه‌ك ته‌نیا له ئێوه ده‌كه‌م له خه‌ڵكی زاخۆ، به‌ڵكو له هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌م به جددی بیربكه‌نه‌وه، بڕوا بكه‌ن ئه‌گه‌ر كوردستان به‌ره‌و ره‌وشێكی ناخۆش بچێت، ئینشاڵڵا ئه‌وه رووناداته‌وه، به‌ڵام بیر له‌وه بكه‌نه‌وه هه‌ڵنه‌خه‌ڵتێن به قسه‌ی چه‌ند كه‌سانێك، به‌ڵكو بزانن كێ هێز و توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه بتوانێت به‌رگری له ئێوه بكات، یان ئه‌گه‌ر به‌ڵێنێكیش به ئێوه بدات بڵێت ئه‌و شتانه‌تان بۆ ده‌كه‌م ئایا راسته ئه‌وانه هێز و توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه ئه‌و به‌ڵێنانه جێبه‌جێ بكه‌ن؟ قسه‌كردن ئاسانه به‌س كردار پێویسته، پێش هه‌موو شتێك له‌به‌رچاوتان بێت، بزانن كه كێ وه‌فاداره به‌رامبه‌ر به خوێنی شه‌هیدانی خۆی و ئه‌و ئه‌زموونه، به‌رامبه‌ر به مافی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی كه هێشتا زۆریان ماوه به‌ده‌ستبهێن.
نامه‌وێت كاتی ئێوه زیاتر بگرن، به‌ڵام داواكارییەکم هه‌یه، هێشتا په‌تای كۆرۆنا كۆتایی نه‌هاتووه، هیوادارم خۆتان بپارێزن، ئێوه زۆر ئازیزن حه‌ز ده‌كه‌ین هه‌مووان ته‌مه‌ن درێژ بن، ته‌ندروست و ساخله‌م بن و خۆتان و كه‌سوكارتان بپارێزن، ئینشاڵڵا ئه‌و قه‌یرانه‌ش تێده‌په‌ڕێت، هه‌رچه‌نده زۆر هه‌وڵدران بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه شكست بهێنن، ئه‌و حكومه‌ته شكست بهێنێت، له رووی ئابووری و سیاسی، هه‌ندێكجار كێشه‌ی ئه‌منیش هێنرایه پێشه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و حكومه‌ته ته‌سلیم بێت و واز له مافی ده‌ستووری و مافی خه‌ڵكی بهێنێت، بۆ مووچه یان هه‌ندێك ئمیتیازاتی كاتی و كه‌م، كه ئه‌ویش جێگه‌ی باوه‌ڕی نه‌بوو جێبه‌جێ بكرێن. خودا ده‌رفه‌ت بدات و پشتیوان بێت، به خۆڕاگری ئێوه. زۆر سوپاستان ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ ئێمه راوه‌ستان و پشتیوان بوون، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌رداری هیچ مافێكی خۆمان نه‌بین، ئه‌و قه‌یرانه‌ش تائێستا ئیداره‌مان كردووه و تیمانپه‌ڕاندووه، ئاسۆی زۆر روون له پێش ئێمه‌یه، به‌رنامه‌ی باشی ئابووریمان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین كوردستان به‌ره‌و قۆناغێكی گه‌شتر و ئاوه‌دانتر ببه‌ین، پێویستمان به هاوكاری هه‌مووان هه‌یه، یه‌كێك له هۆكاره‌كانی راگه‌یاندنی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ ئه‌وه‌یه، هاوكار بێت بۆ خزمه‌تێكی باشتر و ژێرخانێكی پته‌وتری ئابووری له ده‌ڤه‌ره‌كه.
ئێمه هیچ به‌ڵێنێك ناده‌ین ئه‌گه‌ر له توانا و هێزی ئێمه‌دا نه‌بێت جێبه‌جێی بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌و به‌ڵێنه ده‌ده‌ین وه‌فادار و راستگۆ بین له‌گه‌ڵ ئێوه، ئه‌وه‌ی به ئێمه جێبه‌جێ بكرێت له‌ده‌ستمان بێت بۆ ئێوه درێغی نه‌كه‌ین.
جارێكی دیكه سه‌ركه‌وتوو، و سه‌رفراز بن، ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆتان پیرۆز بێت.. زۆر سوپاس