سەدر ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەیەکی هۆزە عیراقییەکان لە هەولێر بڵاوکردەوە

رابەری رەوتی سەدر دەربارەی كۆنفرانسەكەی دوێنێ پێنجشەممە کە لە هەولێر بەڕێوەچوو دەڵێت" پێویستە هەولێر رێگە لەم جۆرە كۆبونەوە  تیرۆریستییە زایۆنییانە بگرێت". 

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە تویتێكدا ئاماژەی بەوەکردووە" پێویستە هەولێر رێگە لەم جۆرە كۆبونەوە تیرۆریستییە زایۆنییانە بگرێت، ئەگەر نا، پێویستە لەسەر حكومەت هەموو بەشدارانی كۆبونەوەكە دەستگیربكات و سزایان بدات".

جەختیشی كردەوە: پێویستە باوەڕداران چاوەڕێی فەرمانی ئێمە بن بۆ دەستكردن بە مامەڵەكردن لەگەڵ ئەم نمونە پیشانەدا، عێراق ئاساییكردنەوە رەتدەكاتەوە.

دوێنێ لە شاری هەولێر بەئامادە بونی ٣١٢ کەسایەتی و سەرۆک عەشیرەت و کوڕی سەرۆکی پێشوو تری ئیسرائیل، کۆبوونەوەیەک لە هۆتێل دیڤان ئەنجامدرا کە تێیدا داوایی ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانی عێراق و ئیسرائیل کرا. 


PM:03:24:25/09/2021