وەزارەتی دارایی پارەیەک دەگەرێنێتەوە بۆ فەرمانبەری کشتوکاڵ

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی لەبارەی رێژەی داهاتی کرێی پشکنین لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکان دەرکردو بەرێژەیەک پارەیەک دەگەرێنێتەوە بۆ فەرمانبەرانی وەزارەتەکە.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی کە واژۆی ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی بەسەرەوەیە، تیایدا هاتووە "رەزامەندین لەسەر خەرجکردنی کرێی پشکنین (اجور کشف) لێژنەی تایبەت بە (زەوی و زار، پاراستنی رووک، سامانی ئاژەڵی، باخداری) بەپێی سەرجەم بڕگەکانی رێنوێنیمان ژمارە١ ی ساڵی ٢٠٢٠".

وەزارەتی دارایی روونکردنەوەی زیاتر دەدات "ئەم داهاتە رێژەی ٢٥%ی وەک هاندان بۆ فەرمانبەرانی لێژنەکە خەرج دەکرێت و رێژەی ٧٥% یشی وەک داهاتی کۆتایی بۆ گەنجینەی حکوومەت تۆمار دەکرێت".



PM:07:19:27/09/2021