بەپەلە: هاوپەیمانی شیعە کۆدەبێتەوە بۆ دیاریکردنی سەرۆک وەزیران

دوای دوو کۆبوونەوە کەنەگەیشتنە هیچ ئەنجامێک، ئەمرۆ جارێکی تر هاوپەیمانی شیعە کۆدەبێتەوە بۆ کاندیدکردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران.
ئەمرۆ هاوپەیمانی نیشتمانی (شیعە) وەک گەورەترین هاوپەیمانی  بۆ جاری سێهەم کۆدەبێتەوە بۆ کاندیدکردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران، ئەمە لەکاتێکدا کە مالکی دوو رۆژ لەمەوبەر بەرەسمی رایگەیاند" کەهەرگیز دەستبەرداری خۆ کاندیدکردنەوە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران نابێت".
دوێنێش موقتەدا سەدر ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە سەرۆک وەزیران لەلستی دەوڵەتی یاسا دەبێت( واتە مالکی نابێت، بەلآم لەلیستەلکەی ئەوان دەبێت).
ئەو کۆبوونەوەیە لەکاتێکدایە کە تەنها دوو رۆژی ماوە بۆ کۆبوونەوەی دووەمی پەرلەمانی عێراق کەدەبێت هەر سێ سەرۆکایەتیەکەی پەرلەمان و سەرۆکایەتی کۆمارو سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی تێدا دیاری بکرێت".   



AM:10:55:06/07/2014