پسپۆری بواری کەشناسی ئاراس جەبار پێشبینی دەکات، ئەمساڵیش لە ئێستاوە تا نیوەی وەرزی زستان ھاوشێوەی ساڵی ڕابردوو کەم باران ئەبێت لە دوای ئەو وادەیەوە کەمێک باشتر ئەبێتەوە.
ئەو پسپۆرە دەڵێت " لە ھاوینی ساڵی ئایندەوە کۆتای بە خولەکانی لانینا دێت و بارانبارین زۆر ئەبێتەوە تا ساڵی ٢٠٢٥ ئەخایەنێت".
دەربارەی وشکە ساڵی ئەو پسپۆرە دەڵێت" سەبارەت بە وشکە ساڵی بۆ ناوچەکانی گەرمیان و سنوری پارێزگای کەرکوک پێشبینیم وایە بۆ ئەمساڵیش وشکە ساڵی بەرۆکی ئەم ناوچانە بگرێتەوە و بارانی پێویست تیایاندا نەبارێت".