هەڵوێستی وەزارەتی ئەوقاف و یەکێتی زانایان لەسەر داعش

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی و یەکێتی زانایانی ئیسلامی کوردستان لە بەیاننامەیەکی ھاوبەشدا هەڵوێستی خۆیان لەسەر رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) راگەیەیاند.

دەقی بەیاننامەکە:

بەناوی خوای گەورە و میھرەبان
بەھۆی ئەو بارودۆخە ناھەمەوارەی کە لە ناوەراستی عیراق روویداوە، رۆژانە دوور لە ھەموو عورفێکی ئاینی و مرۆییی چەندین کاری دوور لە بەھا ئاینی و مرۆڤاقەیتیەکان لە لایەن چەکدارانی داعشەوە لە ھەمبەر ھاولاتیانەوە ئەنجام دەدرێت، و رێژەیەکی بەرچاویان لە خەلک دووچاری ئازارو ئەشکەنجە داوە، و تا لە ئەنجامدا خەلکێکی زۆر گیانی لە دەست داوە و، ھەروەھا بەشێکی زۆر لەمزگەوتەکانیان کردۆتە پێگەی سەربازی و ھێرشی بەردەوام دەکەنە سەر مزکەوت و حوسەینیە و مەزار و گۆڕی پیاوچاکان و کەنیسەی مەسیحیەکان و پەرستگەی ئێزیدیەکان"ئێمە لەوەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی ھەرێم و مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان نیگەرانی خۆمان لەم ھەڵسوکەوتە دوژمنکارانەی داعش و ھەموو گروپە ھاوبیرەکانی دەردەبڕین و ئەم کردەوانە بەھۆکاری قوڵکردنەوەی شەڕی تائیفی و ناکۆکی نێوان موسڵمانانی دەزانین"بۆیە داوا لەمامۆستایانی ئاینی دەکەین لە میانەی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە و لە ‌وتار و وەعزەکانیاندا تیشک بخەنە سەر مەترسیەکان و دەرەنجامی ئەم ھەڵسوکەوتانە و خەڵکی کوردستان و بەتایبەتیش گەنجەکانمان لەم کردەوە نامرۆڤانە ئاگاداربکەنەوە و لەھەمان کاتتدا سۆز و خۆشەویستی زیاتر بۆ پێشمەرگە و ھێزە ئەمنیەکانی کوردستان لەدڵی خەڵکی ھەرێمی کوردستان(بەھەموو پێکھاتە ئاینی و نەتەوەیییەکانیەوە)پەیدا بکەن.
 
یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی
٦/٧/٢٠١٤



PM:01:47:06/07/2014