بەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە لەن رووداوێکی هاتوچۆ پاسێکی خوێندکاران لەسەر ڕێگای حاجی ئاوا-چوارقوڕنە پێکیاندادا، لە ئەنجامدا دوو خوێندکار گیانیان لەدەستداو دوانی تریش بریندار بوون.
به‌ڕێوه‌به‌رێتی هاتووچۆی ڕاپه‌ڕین لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگه‌یاند، كاتژمێر 7:30 خوله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (29ی ئەیلولی 2021) له‌سه‌ر ڕێگای نێوان حاجیاوا-چوارقوڕنه دوو ئۆتۆمبێل له جۆره‌كانی قلاب ڤاڵڤۆ و مینی پاسی جۆری هایسی كه پاسی گواستنه‌وه‌ی خوێندكار بووه، پێكیاندا دا.
به‌ڕێوه‌به‌رێتی هاتووچۆی ڕاپه‌ڕین ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات " له ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه‌دا دوو خوێندکار گیانیان له‌ده‌ست دا و دووانی تر بریندار بوون و بریندارەکان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران و زیانێكی زۆریش به ئۆتۆمبێله‌كان گه‌یشتووه..