پارێزگاری سلێمانی لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد

پارێزگاری سلێمانی لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ژمارەیەک بڕیاری نوێی دەرکرد و ڕایدەگەیەنێت" پێویستە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن پێش دەنگدانی تایبەت باجی تایبەت بۆ ڕوماڵکردنی هەڵبژاردنەکان هەڵبگرن".

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی سەرجەم فەرمانگە و یەکە کارگێڕییەکانی سنوری شاری سلێمانی کردووە دەڵێت" پێویستە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بەر لە دەنگدانی تایبەت لە ٨ی ١٠ی ٢٠٢١دا باجی تایبەت بە ڕوماڵکردنی هەڵبژاردنەکان لە ڕۆژی هەڵبژاردنەکاندا هەڵبگرن".

ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە: لە ڕۆژانی دەنگدانی تایبەت و گشتیشدا لەسەر بڕیاری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و لیژنەی باڵای ئاسایشی هەڵبژرادنەکانی هەرێمی کوردستان، بردنە ژورەوەی مۆبایل بۆناو بنکەکانی دەنگادان قەدەغەیە. 

دەقی بڕیارەکان:


PM:03:40:29/09/2021