بوومەلەرزەیەک موسڵی هەژاند


بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٤ پلە بەپێوەری رێختەر،‌ باشووری پارێزگای نەینەوا باکوووری عێراقی ھەژاند.

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا، بڵاویکردەوە ئەمڕۆ چوارشەممە، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی چوار پلە بەپێوەری رێختەر بە دووری ٢٦ کیلۆمەتر لە‌ باکووری رۆژھەڵاتی قەزای رەبیعە رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا روویداوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، دانیشتوانی ناوچەکە ھەستیان بە بوومەلەرزەکە، کردووە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە نەخراوەتەڕوو لەوەی ئاخۆ بوومەلەرزەکە، زیانی گیانی و ماددیی لێکەوتووەتەوە یان نا.



PM:11:31:29/09/2021