کەژاوەی ئۆتۆمبیلەکانی محەمەد حەلبوسی هاوڵاتیەک دەکەن بەژێرەوە

کەژاوەی ئۆتۆمبیلەکانی سەرۆکی پەرلەمان محەمەد حەلبوسی، ئەمڕۆ هەینی لە موسڵ هاوڵاتییەک دەکەن بەژێرەوە.
میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردۆتەوە، کە کەژاوەی ئۆتۆمبیلەکانی حەلبوسی لەسەر پردی چواری موسڵ بەهۆی تیژتێپەڕیانەوە هاوڵاتییەکیان کردووە بە ژێرەوە.
ئەو میدیانە باس لەوە دەکەن کە پۆلیسی هاتوچۆ قوربانییەکەیان بە برینداری گەیاندۆتە نەخۆشخانە.

سەردانەکەی حەلبوسی بۆ موسڵ بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردن بووە کە ناوبراو سەرۆکی لیستی پێشکەوتنە بۆ پەرلەمانی عێراق.



PM:10:42:01/10/2021