کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا بە هاوڵاتیان زیاد دەبێت


 
وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند، لەم مانگەدا تشرینی یەکەم پێدانی کارەبای نیشتیمانی بە هاووڵاتیان رۆژانە دەگاتە ٢٢ کاتژمێر.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم ڕایگەیاند، " لەئێستادا بەرهەمی ڕۆژانەی كارەبا سێ هەزار و ٦٠٠ مێگاواتە، لە بەرامبەردا خواستیش سێ هەزار و ٩٠٠ مێگاوات كارەبایە، واتە ٣٠٠ مێگاوات کورتهێنانمان هەیە".

ئاشکراشی دەکات لەمانگی ڕابردوودا بە تێكڕا ڕۆژانە نزیكەی ٢٠ کاتژمێر کارەبا بە هاووڵاتیان دراوە.

ئومێد ئەحمەد دەشڵێت"بۆ مانگی تشرینی یەكەم واتە ئەم مانگە پێشبینی دەكەین رۆژانە ٢٢ کاتژمێر كارەبای نیشتمانی بدرێتە هاووڵاتییان، چونکە خواست کەمتر دەبێت."  



PM:10:57:02/10/2021