ژمارەیەک پاسەوانی ئامر لیوایەکی پێشمەرگە هێرشدەکەنە سەر برای سەرمایەدارێکی ناسراوی سلێمانی ..( ڤیدیۆیەکەی ببینە )

رۆژی هەینی لە گەڕەکی بەختیاری شاری سلێمانی پاسەوانەکانی ئامر لیوایەکی هێزەکانی هەشتا بە دەسکە کڵاشنکۆن هێرشدەکەنە سەر برایەکی هاوبیر ئەنوەر برزوو خاوەنی پرۆژەی نیشتەجێبوونی دەروازە، دادوەر فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەو ئامر لیوایە دەردەکات، بەلآم تا ئێستا ئامر لیواکە نەچۆتە بەردەم دادگا.

سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە " سپی " رایگەیاند " رووداوەکە لە گەڕەکی بەختیاری بووەو ئەو کەسەی هێرشیکراوەتە سەر داوایی یاسایی لەسەر ئامر لیوایەکی هێزەکانی هەشتا تۆمار کردووە، چونکە هێڕشبەرەکان پاسەوانی ئەو ئامر لیوایەن".

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاشکرای کرد کە دادوەر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ئەو بەرپرسەی پێشمەرگەیە دەرکردووە، بەلآم هێشتا نەچۆتە بەردەم دادگا".

بەپێی زانیارییەکانی سپی، ئەو ئامر لیوایە چەند ساڵێک لەمەوبەر کێشەی زەوی لەگەڵ پرۆژەی داروازەدا هەبووە، دواتر بەڕێوەبەری پرۆژەکە، هاوبیر ئەنوەر برزو پارەیان بە ئامر لیواکە داوەو کێشەکە کۆتایی هاتووە.




 

PM:12:44:03/10/2021