ئێوارەی ئەمڕۆ لەبەشێک لە وڵاتانی جیهان بەهۆکارێکی نادیار فەیسبوک و ئینستاگرام و واتس‌ئاپ لەکارکەوتن.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی "DOWNDETECTOR"، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان و عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی دیكه هه‌ر سێ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (فه‌یسبوك و ئینستاگرام، له‌گه‌ڵ وه‌تس ئه‌پ) له‌كاركه‌وتن، لەبەشێك لە وڵاتانیش فەیس تایمیش لەكاركەوتوە و نامەیەك پیشانی بەكارهێنەران دەدرێت، كە تێیدا باس لەوەدەكرێت، هەڵەیەك ڕوویداوە و كاری لەسەر دەكەن، چەندێك بتوانن لەماوەیەكی نزیكدا چارەسەری دەكەن.
تائێستا کۆمپانیاى فەیسبوک کە خاوەندارێتى هەرسێ خزمەتگوزاریییەکەیە، هیچ ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەى هۆكاری له‌كاركه‌وتنی ئه‌و سێ تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییانه بڵاونەکردوەتەوە.