سەرۆک کۆماری عێراق ڕایدەگەیەنێت" زۆر گرنگه هاوڵاتییان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بكه‌ن، به‌مه‌ش ده‌توانین رێگه له‌وانه بگرین كه چاویان به هه‌ڵبژاردن و پڕۆسه‌ی دیموكراسی هه‌ڵنایه‌ت و ده‌یانه‌وێت ساخته‌كاری به ده‌نگی عێراقییه‌كانه‌وه بكه‌ن".
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق له كۆشكی سه‌لام له به‌غدا، پێشوازیكرد له كۆمه‌ڵێك له پێكهاته‌كانی سه‌رجه‌م شاره‌كانی عێراق، له میانی دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك كۆمار ئاماژه‌ی به‌وه كرد" كه چه‌ند رۆژێكی كه‌می دیكه عێراق له به‌رده‌م روداوێكی گرنگ و چاره‌نوسساز دایه، ئه‌ویش هه‌ڵبژاردنی ئاینده‌یه كه ده‌بێته وه‌رچه‌رخانێكی گرنگ بۆ نه‌خشه‌رێگای ئاینده‌ی وڵات، ھەروەھا ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌كی راسته‌قینه روەو چاكسازی دۆخی ئێستا و هێنانه‌كایه‌وەی ئاینده‌یه‌كی باشتر له پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی حوكمڕانییه‌كی باش و به‌رجه‌سته‌كردنی ماف و ئه‌ركی عێراقییه‌كان و چه‌سپاندی سه‌روه‌ری یاسا و پاراستنی سه‌روره‌ی وڵاته‌كه‌مان".
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا بەرهەم ساڵح ڕاشیگەیاند" كه زۆر گرنگه هاوڵاتییان به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا بكه‌ن، به‌مه‌ش ده‌توانین رێگه له‌وانه بگرین كه چاویان به هه‌ڵبژاردن و پڕۆسه‌ی دیموكراسی هه‌ڵنایه‌ت و ده‌یانه‌وێت ساخته‌كاری به ده‌نگی عێراقییه‌كانه‌وه بكه‌ن، هاوكات سه‌رۆك كۆمار ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه به مه‌به‌ستی رێگریكردن له ساخته‌كاری و مسۆگەری پاراستنی ده‌نگی ده‌نگده‌ران له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا كۆمه‌ڵێك رێوشوێنی هونه‌ری گرنگ په‌یڕه‌و ده‌كرێن".
سه‌رۆك كۆماری عێراق جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه: كه فره‌یی پێكهاته‌كانی عێراق فاكته‌رێكی گرنگه بۆ به‌ره‌پێشچونی دۆخی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری وڵات، ده‌بێت ئه‌و فره‌ییه بگۆڕین بۆ هێز و كۆمه‌ڵگەكه‌ی خۆمانی پێ ده‌وڵه‌مه‌نتر بكه‌ین، هاوكات بتوانین له‌م چوارچێوه‌یه‌دا خۆمان له چه‌مكی كه‌مینه و زۆرینه ده‌رباز بكه‌ین.
دووپاتیشیکردەوە: به‌شداری به‌رفراوانی پێكهاته‌كانی گه‌لی عێراق له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا زۆر گرنگ و پێویسته، تاوه‌كو نوێنه‌رانی خه‌ڵك له په‌رله‌مانی ئاینده به‌شێوه‌یه‌كی كارا و راست و دروست نوێنه‌رایه‌تی ده‌نگده‌رانیان بكه‌ن و داكۆكی له مافه‌كانیان بكه‌ن.
ئەوەشی خستەڕوو: له دوای كۆتاییهاتنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و پێكهێنانی حكومه‌ت، ئه‌ركێكی دیكه‌ی گرنگ چاوه‌ڕێمان ده‌كات كه پێداچونه‌وه‌ی بە ده‌ستوره، ئه‌مه‌ش بۆ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی عێراق گرنگ و بایه‌خداره كه له لیژنه ده‌ستورییه‌كانی په‌رله‌مانی ئاینده نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی خۆیان ده‌بێت و ده‌توانن به‌شداری له جێبه‌جێكردنی ئه‌و ئه‌ركه گرنگه‌دا بكه‌ن.