وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن)
لەبارەی هۆكاری لەكاركەوتنی بەشێک لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت" لێکۆڵینەوە دەکەین لەوەى ئایا هەڕەشەی ئەمنی لەپشت وەستانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوەیە یاخود نا".
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی بەگری ئەمریكا بە سكای نیوزی ڕاگەیاند" لێكۆڵینەوە لە هۆكاری لەكاركەوتنی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی فەیسبوك و ئینستاگرام و وەتسئەپ دەکەین".
ڕوونیشیکردەوە: کە بەدواداچون دەكەین كە ئاخۆ هەڕەشەی ئەمنی بۆ داخستنی ئەپەكانی فەیسبوك و ئینستگرام و وەتسئەپ لە سەرتاسەری جیهاندا هەیە یاخود نا.
هاوکات هەر ئەمڕۆ جین بساکی، وتەبێژی کۆشکی سپی لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند"
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەلماندوویانە کەهێزێکیان هەیە ناتواندرێت کۆنتڕۆڵ بکرێن و لەدەست دەرچوون".
ئێوارهی ئهمڕۆ دووشهممه، له بهشێك لە وڵاتانی جیهان، ههرسێ تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبوك و ئینستاگرام لهگهڵ وهتس ئهپ لهكاركهوتن.