لە گەرمیان کۆبوونەوەیەک کە لاهور جەنگی ئامادەی دەبێت
ماڵی تاڵەبانی لە مەحمود سەنگاوی توڕە دەکات

ئەمڕۆ لە گەرمیان کۆبوونەوەیەکی جافەکان دەکرێت کە لەلایەن مەحمود سەنگاویەوە ئامادەکاری بۆ کراوەو لاهور جەنگی داوەت کراوە، ئەمەش ماڵی تاڵەبانی لە مەحمود سەنگاوی توڕە کردووە.

ئەمڕۆ سێ شەممە لە گەرمیان کۆبوونەوەیەکی عەشرەتی جاف بە مەبەستی هەڵمەتی هەڵبژاردن ژمارەیەکی بەرچاو لە یەکێتییەکانی ناوچەکە بەشداری تێدا دەکەن، لاهور جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی بانگێهشتی ئەو بۆنەیە کراوە، هەندێک لەو بەشداربوانە زانیاریان هەبووە کە لاهور جەنگی ئامادە دەبێت و، هەندێکی تریان زانیاریان نەبووە لەسەر بەشداریکردنی.

بەپێی ئەو زانیاریانەی لە پەیجەکانی لاهور جەنگیەوە " سپی " بینیوویەتی بڕیاربووە لەو بۆنەیەدا وتارێک پێشکەش بکات، بەلآم وتارەکەی پێشەکەش نەکردووەو هۆکەشی نەزانراوە.

" سپی " زانیوویەتی لەسەر ئەم کۆبوونەوەیە ماڵی تاڵەبانی " توڕەن " لە مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و کادیری سەربازی ناوچەی گەرمیان.





PM:10:24:05/10/2021