لەبارەی ناردنی بەشە بودجەی هەرێم لەدوای هەڵبژاردن ڕوونکردنەوە دەدرێت

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر ناردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لەدوای هەڵبژاردنەکان ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت" بەگوێرەی یاسای بودجەی ئەمساڵ ناردنی ئەو بڕە پارەیەی بۆ هەرێمی كوردستان دیاریكراوە بەردەوامدەبێت". 

شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی یەکێتی ڕاگەیاند" بەگوێرەی یاسا ناردنی ئەو بڕە پارەیەی بۆ هەرێمی كوردستان دیاریكراوە بەردەوامدەبێت و ئەگەر لە حاڵەتێكدا  یاسای بودجەی (٢٠٢٢)ی عێراقیش پەسەند نەكرا ساڵی داهاتوو كار بە یاسای ئیدارەی مالی دەوڵەت دەكرێت و بۆ هەر مانگێك یەك لەسەر دوانزەی بودجەی ئەمساڵ خەرجدەكرێت". 

جەختیشیکردەوە: لە دوای هەڵبژاردن و پێكهێنانی كابینەی حكومەتی عێراق ناردنی ئەو بڕە پارەیەی بۆ هەرێمی كوردستان دیاریكراوە بەردەوامدەبێت تا ئەو كاتەی یاسای بودجەی ٢٠٢٢ی عێراق پەسەند دەكرێت. 


AM:12:02:07/10/2021