ژمارەیەک لە نوێنەرانی هەدەپە لە هەولێر دەستگیرکران

میدیاکانی نزیک لە پەکەکە رایانگەیاند" نوێنەرانی هەدەپە و دوو ئەندامی نوێنەرایەتییەکەیان لە هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر دەستگیرکران". 

بەگوێرەی هەواڵی پێگەی  رۆژ نیوزی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، هەریەکە لە ناهیدە ئەرمیش و حیکمەت خەتیب، نوێنەرانی هەدەپە لە شاری هەولێر و روکەن مەرجان و گوڵجان ئاڵپ، ئەندامانی نوێنەرایەتییەکە لە هەولێر دەستگیرکراون.

تائێستا لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردنی نوێنەرانی هەدەپە بەڕێوبەری ئاسایشی هەولێر هیچ ڕوونکردنەوەیەکی بڵاونەکردۆتەوە. 

پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە ساڵی ٢٠١٢ لە باکووری کوردستان دامەزراوە و لە سەرەتای دامەزراندنیشییەوە بەفەرمیی نوێنەرایەتی خۆی لە هەرێمی کوردستان کردووەتەوە، ئێستاش هەریەک لە ناهیدە ئەرمیش و حیکمەت خەتیب-یش نوێنەری هەدەپەن لە هەرێمی کوردستان.


PM:01:06:07/10/2021