شاسوار عەبدولواحید: هەندێك هێزی دەسەڵات بەمەبەست باسی تەزویر دەكەن بۆ ساردكردنەوەی خەڵك

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایدەگەیەنێت" هەندێك هێزی دەسەڵات بەمەبەست باسی تەزویر دەكەن بۆ ساردكردنەوەی خەڵك". 

شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەدوای كۆبونەوەی جەماوەریی بانگەشەی هەڵبژاردندا ڕایگەیاند"  ئەم دەنگدانە دەنگدانی یەکلاکەرەوەیە کە ئەمریکا و وڵاتانی زلهێز چاودێری ئەم هەڵبژاردنە دەکەن و داواشی لە دەنگدەرانی هەرێم کرد دەنگ بدەن". 

سەرۆکی نەوەی نوێ بۆ دەنگدەران ئاماژەی بەوەکرد: رۆژی ١٠ی ١٠ سەرکەوتنێکی گەورە بەسەر حزبە دەسەڵاتدارە ‏شکستخواردوەکانی هەرێم تۆمار بکەن.

باسی لەوەشکرد: هەندێک لایەن بە مەبەست باسی ساختەکاری دەکەن بۆ ساردکردنەوەی خەڵک، بەڵام ئێوە بڕۆن و دەنگبدەن. 


PM:04:25:08/10/2021