ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: پێویستە گەلانی عیراق بتوانن گۆڕانكاری لە حوكمی خۆیان بكەن

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت" پێویستە گەلانی عیراق بتوانن گۆڕانكاری لە حوكمی خۆیان بكەن".

سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان بەیانی ئەمڕۆ بەشداری پڕۆسەی دەنگدانی کرد و رایگەیاند" ئەم هەڵبژاردنە روداوێکی گرنگی گەلی عێراق بەگشتی و بەشداریکردن لە پڕۆسەی دیموکراسی و تاڕادەیەکی باش ئارام گرنگی خۆی هەیە".

ئەمینداری گشتی یەکگرتوو هیواشی خواست کە، تاڕادەیەکی زۆر بە پاکی بەڕێوەبچێت، ئومێدمان وایە گەلانی عێراق بتوانن گۆڕانکاری گەورە لە حوکمڕانی خۆیان بکەن. 

ئاماژەی بەوەشکرد: وەكو هەرێمی كوردستان تاڵ و شیرینی زۆرمان بینی، بەلام ئەوەی هەیە دوای ئەم هەڵبژاردنە نوێنەرانێك بنێرینە بەغدا كە شایستەن بۆ ئەو ئەركە بڕۆن. 

جەختیشیکردەوە: پاش هەڵبژاردن نوێنەرانی هەرێم لە عێراق دەبێت پێكەوە كار بكەن و تێبگەن كە ئەركێكی نەتەوەیی گەورەیان لەسەر شانە و دەبێت پێكەوە ئەنجامی بدەن و هەر كێبركێیەك كە پێویست بێت.


AM:09:26:10/10/2021