عەلی باپیر: هیوادارم خولی داهاتووی پەرلەمان لە خولەکانی ڕابردوو کاراتر بێت

ئەمڕۆ سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری كوردستان دوای دوو كاتژمێر لە چاوەڕوانی بەهۆی كێشەی تەكنیكییەوە دەنگیدا و دوای دەنگدانی لە شاری هەولێر ڕایگەیاند" هیوادارم خولی داهاتووی پەرلەمان لە خولەکانی ڕابردوو کاراتر بێت".

عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" حیزبە ئیسلامییەکان ئەگەر نەیانتوانیوە بە یەک لیست بەشداری لە هەڵبژاردن بکەن زیانیان لێنادات، چونکە دەتوانن لە ئەنجومەنی نوێنەراندا پێکەوە بن هەروەکو لە قۆناغی رابردودا گروپی ١٥ کە لە ئیسلامییەکان و ئەو لایەنانەی دیکەش کە لەدەرەوەی ئیسلامییەکان پێکهێنرا، قورساییەکی باشیان هەبوو".

ئاماژەی بەوەشکرد: كۆمەڵگە زیندووەكان ئەو كۆمەڵگایانەن كە دەسەڵات بەدەست خەڵكەوەیە، نەك كەمینەیەك خۆیان بسەپێنن بەسەر خەڵكدا و دەبێت خەڵك ئازاد بێت كەسی خۆی هەڵبژێرێت.

سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان هیواشی خواست، کە ئەنجومەنی نوێنەرانی داهاتوو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی خولەکانی دیکە کاراتر بێت، بە یەک چاو سەیری هەموو عێراقییەکان بکات و ماف و ئازادییەکانی هەموو لایەک لەبەرچاو بگرێت. 


AM:11:31:10/10/2021