لەسەر لەکارکەوتنی ئامێرەکانی دەنگدان روونکردنەوە دەدرێت

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەسەر لەکارکەوتنی ئامێرەکانی دەنگدان ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت" لەکارکەوتنی ئامێرەکانی دەنگدان کێشەی هونەرییە".

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عیراق لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" كۆمسیۆن تیمى تەكنیكی هەیە لە كارمەندە تەكنیكییەكان كە لەلایەن كۆمسیۆن و وەزارەتی زانست و تەكنەلۆجیا و وەزارەتی پەیوەنییەكانەوە ڕاهێنانیان پێكراوە و لە هەموو ناوچەكانی عیراق بۆ مەبەستی چاككردنەوەی ئەو كێشە تەكنیكییانە بڵاوبوونەتەوە".

وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن جەختیشیکردەوە: كۆمسیۆن پلانی جێگرەوەى هەیە و ئامێری تری هەیە بۆ جێگرتنەوەی هەر ئامیرێك كە لەگەڕدەكەوێت. 

کاتژمێر ٧:٠٠ی بەیانی ئەمڕۆ لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەرگای بنکەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق بەڕووی دەنگدەراندا کرانەوە. 


AM:11:57:10/10/2021