تەقینەوەیەك لە عەفرین روویدا

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لەناوەندی شاری عەفرینی ڕۆژئاوای كوردستان تەقینەوەیەك ڕوویدا، كوژرا و برینداری لێكەوتەوە. 

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند" بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە کانتۆنی عەفرینی رۆژئاوای کوردستان تەقییەوە، بەهۆیەوە چوار کەس کوژراون و شەش کەسیش بریندار بوون".

لە ڕۆژی ٩ی تشرینی یه‌که‌مى ٢٠١٩وه‌ سوپاى تورکیا ئۆپه‌راسیۆنى بۆ سه‌ر ڕۆژئاواى کوردستان ده‌ستپێکردووه‌، کە بەوهۆیەوە دۆخی ئەمنی شارەکانی رۆژئاوا جێگرنیە.

عەفرین شارێکی ڕۆژاوای کوردستانە، کە کەوتۆتە پارێزگای حەلەب، ئەم شارە لە سنووری باکووری ڕۆژاوای سووریا و لە ناوچەیەکی کوێستانی بە ناوی کرمانج هەڵکەوتووە، بەرزترین کێوی ئەم مەڵبەندە، کێوی ھەوارەیە، کە بەرزییەکەی لە ئاستی دەریا ١٢٠٠ مەترە، دانیشتووانی عەفرین کوردن و بە زمانی کوردیی باکووری قسە دەکەن، زۆربەی خەڵکی ئەم ناوچەیە موسڵمانی شافعین، لە چەند گوندی ئەم ناوچەیە زەردەشتی و عەلەویش نیشتەجێن.


PM:01:45:11/10/2021