عێراق روو لە مەترسی دەکات
میلشیکانی سەر بە ئێران ئەنجامی هەڵبژاردنەکان رەتدەکەنەوە

هاوپەیمانی میلشیا شیعەکان کە لە ژێر چەتری هاوپەیمانی فەتح دا کۆبووبوونەوە و هادی عامری سەرۆکایەتییان دەکات، ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنەکان رەتدەکەنەوە.

لە راگەیەندراوێکیدا ھادی عامری سەرکردەی ھاوپەیمانیی فەتح ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی رەتکردەوە و دەڵێت "دەستکاری کراوە".

لەو راگەیەندراوەدا ئەوەش خراوەتەڕوو "ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختە قبوڵ ناکەین، چونکە دەستکاری کراوە"، و بەھەموو توانایەک، بەرگریی لە دەنگی کاندیدان و دەنگدەرانی خۆیان دەکەن.

دوای راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق، ھەریەک لە ھاوپەیمانیی فەتح، ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، عەسائیبی ئەھلی حەق و کەتائیبی حزبوڵڵا رایانگەیاندبوو، "ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختە کە لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانەوە راگەیەندراوە، رەت دەکەینەوە".

ئەوە لە کاتێکدایە ئیسماعیل قائانی دوو رۆژە بەسەردانێکی نهێنی گەیشتۆتە بەغدا و لەگەڵ سەرکردە شیعەکان لە کۆبوونەوەدایە.




PM:02:54:12/10/2021