ئەمریكا لەسەر بەرێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە

وتەبێژی کۆشکی سپی لەسەر بەرێوەچونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" هیواخوازین لە خولی نوێی پەرلەمانی عێراق ئاڵنگەرییە ئابوری و ئەمنییەكان چارەسەر بكرێت".

جین ساكی، وتەبێژی كۆشكی سپی ئەمریكا ڕایگەیاند" واشنتن هیواخوازە ئەندامانی خولی نوێ كە دەچنە ئەنجوومەنی نوێنەران رەنگدانەوەی خواستی سەرجەم گەلی عێراق بن". 

وتەبێژی كۆشكی سپی ئەمریكا هیواشی خواست، کە لەم خولەی پەرلەماندا ئاڵنگەرییە ئابوری و ئەمنییەكان چارەسەر بكرێت كە ماوەی چەند ساڵێكە بەرۆكی عێراقی گرتوە.

ڕۆژی ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە و هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عیراق لەسەرتاسەری پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، کە تیایدا ٢٣ ملیۆن و ٩٨٦ هەزار و ٧٤١ دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەبوو، هاوکات سێ هەزار و ٢٢٦ کاندیدیش کێبڕکێیان کرد بۆ بەدەستهێنانی ٣٢٩ کورسی پەرلەمانی عێراق. 


PM:10:25:12/10/2021