گۆرانکاری بەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکاندا دێت

دوای ئەوەی شەوی رابردوو کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئەنجامی جیاکردنەوەی دەستی بەشێک لە دەنگەکانی راگەیاند، لەوانەی لیستی فەتح کە میلیشیا شیعەکانی گرتۆتەخۆ زیاد بوون.

بەپێی راگەیاندنەکانی کۆمسیۆن لەسەر ئاستی عێراق هاوپەیمانی فەتح چوار کورسی زیادیکرد و بووە و بەمەش ژمارەی کورسییەکانی بوون بە ٢٠ کورسی. ژمارەی کورسییەکانی دەوڵەتی یاساش لە ٣٤ کورسییەوە بۆ ٣٩ کورسی بەرزبووەوە.

لیستی بزوتنەوەی درێژکراوەی تشرین سێ کورسی زیادی کرد و بەمەش ژمارەی کورسییەکانی بۆ١٢ کورسی بەرزبووەوە.

بەپێچەوانەوە، رەوتی سەدر، کە گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی لە سەر ئاستی عێراق دوو کورسیی لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی کورسییەکانی لە ٧٣ کورسییەوە بۆ ٧١ کورسی دابەزیووە.

بڕیارە دوای ٢٠ رۆژی تر ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان رابگەیەندرێت. 



AM:09:25:13/10/2021