ئاسایشی سلێمانی: بکوژی پاسەوانەکەی دەروازە سیتیمان دەستگیرکرد

ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند بکوژی ئەو گەنجە پاسەوانەی دەروازە سیتیمان لە سلێمانی دەستگیرکرد.

لە راگەیاندراوێکی ئاسایشدا کە کۆپیەکی بۆ " سپی " نێردراوە هاتووە" پاش ئە‌وە‌ی ھێزە‌كانی ئاسایشی سلێمانی ئاگادار كرانە‌وە‌ لە‌ بوونی تاوانێكی كوشتنی كارمە‌ندێكی ئە‌منی (سیكویریتی) یە‌كێك لە‌ سیتییە‌كانی سلێمانی، ھێزە‌كانمان لە‌سە‌ر راسپاردە‌ی قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، ھە‌وڵە‌كانیان چڕ كردە‌وە‌ و توانیان پاش چە‌ند سە‌عاتێك لە‌ ئەنجامدانی تاوانەكە‌، تاوانبارە‌كە‌ دە‌ستگیر بكە‌ن كە‌ ناوی (ب. م)".

لەراگەیەندنەکەدا هاتووە، " بکوژەکە كوڕی بە‌رپرسێكی شاری كە‌ركوكە‌ و بە‌سوپاسە‌‌وە‌ كە‌سوكارە‌كە‌شی ھاوكار بوون لە‌ دە‌ستگیركردنی". 

ئەمڕۆ پێنج شەممە ماڵپەڕی " سپی " بڵاویکردەوە، درەنگانێکی شەوی رابردوو کوڕی بەرپرسی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە دەروازە سیتی لە رۆژئاوای سلێمانی پاسەوانێکی ئەو پرۆژە نیشتەجێبوونەی بە دەمانچە کووشتووە.



PM:06:58:14/10/2021