سەرۆکی حکومەت لەگەڵ نوێنەری سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق كۆبوەوە

سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەگەڵ نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق كۆبوەوە، گفتوگۆ لەبارەی دوا پەرەسەندنەكانی عێراق و پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران كرا.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، پێشوازی لە جینین هێنیس-پلاسخارت نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکانی لە عێراق کرد، لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دوا پەرەسەندنەکانی عێراق و پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران کرا و ڕۆڵی چاودێرانی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتوەکان، لە پشتگیریکردن و سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن بەرز ھەڵسەنگێنرا. 

ئاماژە بەوەشکراوە: هەردوولا خوازیاربوون کە حکومەتی داهاتوی عێراق، حکومەتێکی گشتگیر بێت و بەبێ جیاوازی، خزمەتی هەموو پێکهاتە و هاوڵاتییانی عێراق بکات.

ڕۆژی ١٠ی ئەم مانگە، دەنگدانی گشتی هەبۆ ڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە چاودێری راستەوخۆی نەتەوە یەکگرتوەکان بەڕێوەچوو. 


PM:07:30:14/10/2021