ئومێد بەرۆشکی رۆژنامەنووس، کە یەکێکە لە گیراوەکانی بادینان ئەمڕۆ حوکمێکی شەش مانگی تر دراو، بەمەش حوکمەکەی گەیشتە ساڵێک و شەش مانگ.
ئەمڕۆ یەک شەممە ئۆمێد بەرۆشکی جارێکی تر لەسەر داوای یاسایی ئەندامێکی پەرلەمان برایە بەردەم دادگا و حوکمی شەش مانگی تر درا.
پێشتر ئەو رۆژنامەنووسە ساڵێک حوکمدرابوو، ئەمڕۆش شەش مانگ، بەمەش حکومەکەی بەرزبوەوە بۆ ساڵێک و شەش مانگ.
بەپێی یاسای ٣٥ ی ساڵی ٢٠٠٧ ی کاری رۆژنامەگەری هەرێمی کوردستان، نابێت رۆژنامەنووس حکومی زیندانیکردن بدرێت و دەبێت بەرامبەر ئەو سەرپێچیانەی دەیکات سزای دارایی بدرێت.