وەزیری نەوتی عێراق داوا دەکات نەوتی هەرێم شەفاف بێت


لە دوای کۆبوونەوەی وەزیری نەوتی عێراق و وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم، لە راگەیاندنێکدا کە لەبەر رۆشنایی کۆبوونەکە بڵاوکراوەتەوە، وەزیری نەوتی عێراق داوا لەهەرێم دەکات دۆسیەی نەوت شەفاف بکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧ ی تشرینی یەکەم، نوسینگەی وەزیری نەوتی عێراق راگەیەنراوێکی لەبارەی کۆبوونەوە لەگەڵ  کەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتییەکانی ھەرێم کە بە سەردانێک گەیشتووەتە بەغدا و لەگەڵ ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق کۆبووەتەوە، راگەیاند.

لەو کۆبوونەوەیەدا وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ھۆکاری گرانبوونی غاز ئاشکرا کراوەو، هەروەها لە بارەی ھاریکاری نێوان ھەرێم و حکومەتی فیدڕاڵی کراوە لە دۆسییەی نەوتدا.

راگەیەنراوەکە حکومەتی عێراق جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوەو داوای لە لە وەزیری سامانە سروشتییەکانی ھەرێم کردووە، کە ھەرێم زیاتر شەفافبێت لە دۆسییەی نەوت و چالاکییەکان و ئەو داھاتەی دەستی دەکەوێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، داوای کردووە ھەولێر و بەغدا زیاتر ھاریکاری یەکتربکەن و پێکەوە کاربکەن بە ئامانجی وەبەرھێنانی دەرامەتە سروشتییەکان و ھایدرۆکاربۆن لەسەتاسەری عێراقدا لە پێناو بەھێزکردنی ئابوری نیشتیمانی.



PM:01:08:17/10/2021