مەسعود بارزانی و خەمیس خەنجەر کۆبوونەوە

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی لەگەڵ خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانێتی عەزم كۆبوەوە، تیایدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و چۆنیەتی بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق تاوتوێ كرا.

بارەگای بارزانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هاوینە هەواری سەڵاحەدین لەگەڵ خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانێتی عەزم کۆبووەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە: لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێ كرا و رۆشنایی خرایە سەر قۆناغی دوای هەڵبژاردنەكان و هەردوولا هیوایان خواست كە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ببێتە هۆی بەدیهاتنی سەقامگیری و ڕاستەڕێبوونی پڕۆسەی سیاسیی عێراق. 


PM:01:36:17/10/2021