مالکی داوا دەکات خۆپیشاندانەکان دوور لە توندوتیژی بن


سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە بارەی ئەو خۆپیشاندانانەی ئەمڕۆ یەک شەممە لە هەندێک شاری عێراق دژی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەستیپێکرد، داوا دەکات کە خۆپیشاندانەکان دووربن و دەڵێت " توندتیژی و توندوتیژی دژی بانگەشەکانمانە".

نوری مالیکی لە پەیامێکدا لە رێگای تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەرەوە تویتەرەوە، دەڵێت " بۆ هاوڵاتیانی بەشەرەف لە ساتێکی مەترسیداردا لە پرۆسەی سیاسیدا قسەتان بۆ دەکەم و هیوادارم ناڕەزاییەکانتان بۆ ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکان ببێتە هۆشیارێکی ئارام کە ئاسایش بپارێزن".

ئەو داواشی کردووە خۆپیشاندەران خۆیان لە توندوتیژی بپارێزن و دەشڵێت "ئەمە پێچەوانەی بانگەواز و هەوڵەکانی ئێمەیە بۆ سەپاندنی ئاسایش و سەقامگیری”.

ئەمڕۆ لە بەغدا و چەندان شاری عێراق خۆپیشاندان دژی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن سازکرا و ئاگر لەسەر رێگا گشتیەکان کرایەوە، هاتوچۆی نێوان چەند شارێک گیرا.



PM:09:03:17/10/2021