ڤیدیۆ.. هێلی لەڤ لە گۆرانییە نوێکەیدا سەمایەکی سەرنجڕاكێش دەکات


هێلی لەڤی هونەرمەند و فاسیۆنی ناسراوی کورد، سەرقاڵی وەبەرهەمهێنانی گۆرانییەکی نوێیە کە پڕە لە سەماکردنی سەرنجڕاکێشی ئەو هونەرمەندە.

هێڵی لەڤ کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام پارچەیەکی ڤیدیۆی ئەو کارە هونەریەی بڵاوکردۆتەوە کە سەما دەکات، دەڵێت " بەردەوام دەبم و دەبێت ٤٠ ملیۆن تەماشاکاری هەبێت". 

هێلین عەبدوڵڵا ناسراو بە ھێلی لەڤ لەدایکبووی ١٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٨ لە ورمێ. کچە هونەرمەند و گۆرانیبێژ و سەماکەر و ئەکتەری کوردە. بەرهەمەکانی بە زمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزیین ، لەسالی ٢٠١٣ بەهۆی گۆرانی "Risk It All” ناسرا، لەساڵی ٢٠١٤ لە فیلمی (Mardan)، هێلین لەئێستادا لە لۆس ئانجلەس لەئەمریکا دەژی.



PM:11:12:19/10/2021