بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە تەقینەوەیەکی بەهێز لە دیمەشقی پایتەختی سوریا رویدا و بەهۆیەوە ١٥ کەس بوونە قوربانی.
وەزارەتی ناوخۆی سووریا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە دیمەشقی پایتەختی سووریا بۆمبێکی چێنراو بە پاسێکی سەربازیدا تەقیەوە و بەهۆیەوە ١٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون".
ئەوەشی خستەڕوو: لە نزیک شوێنی رووداوەکە توانراوە بۆمبێکی دیکە پوچەڵبکرێتەوە.