بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە

پاسپۆرتی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی دەکاتەوە، کەوا سەرجەم مامەڵەکانی دەرهێنان و نوێکردنەوە و وەرگرتنەوەی پاسپۆرت دەستپێدەکاتەوە. 

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیانی  پارێزگای سلێمانی، پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی سەر بە پارێزگای سلێمانی دەکاتەوە کەوا سەرجەم مامەڵەکانی دەرهێنان و نوێکردنەوەو وەرگرتنەوەی پاسپۆرت لە ( نووسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/1 - نووسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/2 کەلار - نووسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/3 ڕاپەڕین - نووسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/4 هەڵەبجە - نووسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/5 چەمچەماڵ)ی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی لە رۆژی یەک شەممە ( 2021/10/24) تاکو ڕۆژی پێنج شەممە (2021/10/28) کاتی دەوامی فەرمیە.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە: لە کاتژمێر 2ی دوای نیوەرۆ تاکو 6ی ئێوارە داوا لە هاووڵاتیان دەکەین لەکاتی دیاریکراو سەردانمان بکەن بە مەبەستی جێبەجێکردنی مامەڵەکانیان.


PM:01:33:21/10/2021