پۆلیسی دهۆك: باندێكی گەورەی قوماركردن دەستگیركران

پۆلیسی دهۆک ڕایدەگەیەنێت" لە هەڵمەتێکدا ٤٩ کەسمان بە تۆمەتی ئەنجامدانی قومارکردن دەستگیرکردووە و دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە". 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆك ڕایگەیاند" لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا لە لایەن هێزەكانمانەوە لە چەند شوێنێك توانرا ٤٩ تۆمەتبار دەستگیر بكرێن، كە كاریان قوماركردن بووە بە پێی ماددەی ٣٨٩ لە سزادانی عیراقی". 

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە: كە لەو ژمارەیە ٢١ تۆمەتباریان لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی چالاكییە مەدەنیەكانەوە گیراون ١٨ تۆمەتباری دیكەشیان لە لایەن پۆلیسی سەرهەڵدان دەستگیركراون. 

ئاشكراشیكردووە: كە دەست بەسەر نۆ لاپتۆب گیرا و دوو ئەدمینی باندی قوماركردنەكەش دەستگیركران، كە كاریان رێكخستنی سیستەمەكە بووە، سەرجەم تۆمەتباران دانیان بە تاوانەكەدا ناوە، كە قوماری جۆرەكانی پۆكەر و تیمۆ و نشرە-یان ئەنجامداوە. 


PM:05:21:21/10/2021