بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە دووری دەزانێت دەرگای قوتابخانەکان لەبەر زیادبوونی کۆرۆنا دابخات.
لە نووسینێكدا د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی دەڵێت " ئەگەرەكانی داخستنی ناوەندەكانی خوێندن زۆر لاوازە، كوتانی ئیجباری تاكە چارەسەرە بۆ ئەوەی پڕۆسەی پەروەردە لەمساڵدا توشی گرفت نەبێت".
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی دەشڵێت " پێویستە پەروەردەی گشتیی سلێمانی و دامودەزگاكانی دیكەی حكومەتی هەرێم مامۆستایان و فەرمانبەرانی خۆیان ئیجبار بكەن ، تا خۆیان بكوتن ، كە ئەوە تاكە چارەسەرە، پێشتر ئەگەر هاووڵاتی خوازیاری وەرگرتنی ڤاكسینی هەبوایە دەبوو ، ماوەیەكی زۆر ناوی خۆی تۆمار بكات تا ناوەكەی دەهاتەوە چەند ڕۆژێكی زۆری پێدەچوو ، ئێستا بەس تەنها لەسەر بڕیاردانی هاووڵاتی وەستاوە ، ئەگەر بڕیار بدات خۆی بكوتێت تەنها یەك كاتژمێری پێویست دەبێت".
ئەو لێدوانە لە کاتێکدایە ماوەی هەفتەیەکە بەشێوەیەکی بەرچاو تووشبوون و گیان لە دەستدان بە کۆرۆنا لە بەرزبوونەوەدایە.