ژنانی داعش کەمپێکیان لە سوریا ئاگرتێبەردا

دەیان ژنی سەر بە ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش لە کەمپێکی پەناخوازان لە باکوری خۆرهەڵاتی سوریا چەندین خێوەتیان ئاگرتێبەرداوە.

سەرچاوەیەکی ئاسایشی خۆجێی بە دەنگی ئەمەریکا-ی ڕاگەیاند" ژنانی داعش کەمپی (رۆژ)یان لە رۆژئاوای کوردستان ئاگرتێبەردا و زیانی بەر زیاتر لە (١٦) خێوەت گەیاندووە، کە نزیکەی (دوو هەزار و ٥٠٠) ژن و منداڵی تێدابووە". 

ئاماژەی بەوەشکرد: بەشی ئاگرکوژاندنەوە بە خێرایی ئاگرەکەیان کوژاندەوە و دۆخەکەیان کۆنتڕۆڵ کردووە. 

لە ئەم ڕۆژانەی دواییدا، گرژی لە نێوان بنەماڵەکانی چەکداری داعش و هێزەکانی ئاسایشی نێوخۆیی لە نیو کەمپەکەدا روویداوە، خۆپێشاندانێک پێش ئاگرەکە لەلایەن دەیان ژنەوە سەری هەڵدا کە بەپێی ڕاپۆرت بەردیان بە هێزەکانی ئاسایشی کەمپەکەدا داوە.


AM:09:11:22/10/2021