لەبارەی بەشە خۆراکەوە بڕیارێک دەدرێت


وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕیاری بە ئەلکترۆنیکردنی کۆبوونی خۆراکی مانگانەی تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی خەریکە تەواو دەبێت و دواتر دابەشدەکرێت.

وەزارەتی بازرگانی عێراق لە راگەیاندنێکدا بڵاویکردەوە، ''وەزارەتەکەیان لەگەڵ بەرنامەی خۆراکی جیهانی و بەسەرپەرشتی ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی نوێنەران و فەرمانگەی پلاندانان کاریکردووە لەسەر پڕۆژەیەك بۆ ئەوەی کوبوونی ئەو کەسانەی کە چاودێری کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە بکرێت بە ئەلیکترۆنی و لەو رێگەیەوە بەشەخۆراکی مانگانەیان وەرگرن.

لەو راگەیاندنەدا ئەوەش خراوەتە ڕوو کە کۆبوونەکە دەکرێتە کارتێك و ژمارەی نهێنی لەسەرە و بە مۆبایلیش ئەو کەسە دەتوانێت ماددە خۆراکیەکانی مانگانەی ببینێت و لەکاتی هاتنیدا ئاگاداردەکرێنەوە و دەتوانن وەریگرن.

هەروەها هاتووە " سودمەندانی تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی لە پارێزگاکانی ئەنبار و زیقار و دیوانیە و میسان و نەجەف و کەرکوک و دیالە و نەینەوا کۆبوونەکەیان دەبێتە ئەلیکترۆنی و دواتریش بەتێپەڕبوونی کات کوبوونی هاوڵاتیانیش دەکرێتە هەمان سیستم.

حکومەتی عێراقی چەند مانگێک لەمەوبەر بڕیاڕیدا فۆڕمی بەشەخۆراکی هاوڵاتییان بگۆڕێت بۆ کارتێکی ئەلیکترۆنی و هاوڵاتییانیش جگە لەوەرگرتنی بەشەخۆراکی مانگانەیان، بتوانن سەرجەم مامەڵەکانیان لە دامەزراوە و فەرمانگە حکومییەکانی پێ رایی بکەن.



PM:04:09:22/10/2021