سیسی نامەیەك بۆ تاڵەبانی دەنێرێت

عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆك كۆماری میسر نامەیەكی پیرۆزبایی بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی رەمەزان بۆ جەلال تاڵەبانی، سەرۆك كۆماری عێراق دەنێرێ ‌و تێیدا "ژیانێكی خۆش و پڕ لە تەندروستی و بەختەوەریی" بۆ دەخوازێت.

دەقی نامەكە:

فەخامەتی سەرۆك جەلال تاڵەبانی سەرۆك كۆماری عیراق بەخۆشحاڵییەوەو لەكانگای دڵمەوە راستگۆیانەترین پیرۆزبایی ئاراستەی فەخامەتتان دەكەم بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە، بەم بۆنە پیرۆزەوە جوانترین ئاواتم ژیانێكی خۆش و پڕ لە تەندروستی و بەختەوەرییە بۆ بەڕێزتان، داوا لەیەزدان دەكەم ئەم مانگە پیرۆزە بەخێرو خۆشی بگەڕێنێتەوە بەسەر گەلی برامان و سەرجەم گەلانی عەرەبی و ئیسلامیدا. لەگەڵ بەرزترین رێزی برایانەمان هەموو ساڵێكتان پڕبێت لەخۆشی.

 عەبدولفەتاح سیسی
 سەرۆك كۆماری میسری عەرەبی



PM:01:45:08/07/2014