قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" به‌هۆی چاودێری وردی كارگه‌كانی غازی ماڵان له لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه، رێگه نه‌درا نرخی غازی ماڵان به‌رزببێته‌وه".
به‌روار محه‌مه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ی غاز له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی شاری سلێمانی رایگه‌یاند" سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌هۆی كاری چاكسازییه‌وه له كێڵگه‌ی كۆرمۆر بڕی به‌رهه‌مهێنانی غازی شل (LPG) كه‌مبووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌و بڕه‌ی كه ده‌هێنرێته سلێمانی به‌شی پێداویستییه‌كان ده‌كات و كێشه‌ی كه‌می غاز بۆ هاوڵاتیان و هیچ نانه‌واخانه و چێشتخانه‌یه‌ك دروست نه‌بووه".
ئاماژەی بەوەشکرد: له سلێمانی (٢٣) كارگه‌ی غاز هه‌یه و به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی سه‌رجه‌میان پابه‌ند كراون ئه‌و بڕه غازه‌ی هه‌یانه به یه‌كسانی به‌سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كاندا دابه‌شی بكه‌ن، هه‌ر كه‌سێكیش نرخی بتڵێك غاز به (٨) هه‌زار و (٥٠٠) دینار زیاتر بفرۆشێت رێكاری یاسایی توندی له‌گه‌ڵ ده‌گیرێته‌به‌ر، هه‌بۆیه رێگه نه‌دراوه كێشه‌ی بڕ و نرخی غازی ماڵان له سلێمانی دروست ببێت.
له‌باره‌ی وه‌رزی زستان و زۆربوونی خواست له‌سه‌ر غازی ماڵان، سه‌رۆكی لیژنه‌ی غاز له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاشكراشكرد: له ئێستادا خواستی رۆژانه نزیكه‌ی (١٠) هه‌زار بتڵ غازه، پێشبینی ده‌كرێت له وه‌رزی سه‌رمادا ئه‌و خواسته زیاتر بێت، به‌ڵام له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا پرۆسه‌ی چاكسازی له كێڵگه‌ی كۆرمۆر كۆتایی دێت و بڕی به‌رهه‌م به‌ته‌واوی زیاد ده‌كات و پاڵاوگه‌ی بازیانیش به‌رهه‌مهێنانی زیاد ده‌كات، هه‌ربۆیه هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر كه‌مبونه‌وه‌ی بڕ و گرانبوونی نرخه‌كه‌ی له زستاندا نابێت.