عێراق: هەڵگرتنی پاسپۆرتی "ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ت" تاوانە
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایدەگەیەنێت هه‌ر هاوڵاتیه‌ك پاسپۆرتی "ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ت، كه داعش رایگه‌یاندووه" هه‌ڵگرتبێت، ئه‌وا ده‌ستگیر دەكرێت.
حكومه‌تی عێراق هەروەها دەڵێت: له‌گه‌ڵ پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی ئینته‌رپوڵ له هاوكاریدان و داوایان لێ كردوون هه‌ر كه‌سێك پاسپۆرتی "ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ت، كه داعش رایگه‌یاندووه" هه‌ڵگرتبێت، ئه‌وا ده‌ستبه‌جێ ده‌ستگیری بكات.
لای خۆشیه‌وه "لیوا عه‌لی جبوری" به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پاسپۆرتی عێراق، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه: له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه، ده‌ستبه‌جێ ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی كه ده‌كه‌ونه ئه‌و ناوچانه‌وه په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵدا پچڕێنراوه و ناتوانن هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی ره‌سمی عێراق بۆ گه‌شت كردن ده‌ربكه‌ن، چونكه ده‌بێت په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ ناوه‌نددا هه‌بێت، ئه‌و پاسپۆرتانه‌شی له‌و ناوچانه ده‌رده‌كرێن نا فه‌رمین و هه‌موو خاڵه سنوریه‌كان ئاگادار كراونه‌ته‌وه و پۆلیسی ئینته‌رپۆڵیش ئاگادار كراوه‌ته‌وه كه هه‌ركه‌س ئه‌و جۆره جه‌وازانه‌ی هه‌ڵگرتبوو ده‌ستبه‌جێ ده‌ستبه‌سه‌ر بكرێت.
دوای ئه‌وه‌ی رێكخراوی "داعش" ده‌ستی به‌سه‌ر شاری موسڵ و چه‌ند ناوچویه‌كی تردا گرت، "ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ت"ی راگه‌یاندوو، پاسپۆرت و پاره‌ی تایبه‌ت به خه‌لافه‌ته‌كه‌ی ده‌ركرد.
PM:04:28:08/07/2014