له‌دوای ئیسرائیله‌وه‌ تورکیا دووم وڵاته‌ که‌ هه‌ڵوێستی "باشی" له‌سه‌ر پرسی کوردو عێراق هه‌یه

‌داود ئۆغلۆ، فۆتۆ: ئه‌نازۆڵ
له‌ رووداوه‌کانی موسڵه‌وه‌ تا ئێستا چه‌ند جارێک به‌رپرسانی تورکیا لێداوانی جیاجیان له‌سه‌ر پرسی کورد له‌باشوری کوردستان داوه‌‌، ئه‌مڕۆ داود ئۆغلۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا په‌تی پچڕان و به‌ راشکاوانه‌ رای تورکیای له‌سه‌ر رووداوه‌کانی عێراق و پرسی کوردو سونه‌ راگه‌یاند.
له‌سه‌ر کورد ئۆغلۆ وتی" : "دەبێ یەکەم هەنگاو بەرپرسەکانی بەغدا بینێن، لە مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵەوە موچەی هەرێمی کوردستان نەدراوە، ئیتر چۆن دەکرێ باس لە یەکڕیزی نەتەوەیی بکەن".
هه‌روه‌ها وتی"داودئۆغڵو سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی بۆ دیاربەکر و ئەنجامدانی کۆبوونەوەی جەماوەری لە شارەکە بە رووداوێکی مێژوویی ئەم سەدەیە ناوبرد و رایگەیاند، بەرپرسیارێتی لەپێشینە بۆ هێشتنەوەی عێراق بە یەکڕیزی لە ئەستۆی بەرپرسانی بەغدایە".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا وتیشی" دەکەن شەڕی کورد و تورک هەڵبگیرسێنن لە عێراق و تورکیا"، باسی لەوەش کرد کە قۆناغی ئاشتی سیاسەتی ناوخۆ و دەرەوەی تورکیایە و سیاسەتی تورکیاش لەگەڵ باکووری عێراقدا لەسەر ئاستی سیاسەتی ناوخۆ و دەرەوەشە".
ئه‌مه‌ ده‌قی لێدوانه‌که‌ی ئۆغلۆوه‌ وه‌ک خۆی که‌ له‌ئاژانسی ئه‌نازۆڵ بڵاوکراوه‌ته‌وه‌‌
وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژە بەوە دەکا کە هەندێ کەس لەو هەڵوێستەی کە تورکیا وەک ئیرادەیەک بۆ پاراستنی "ئاشتی نەتەوەیی" لە عێراق دەینوێنی ناڕەحەتن، باسی لەوەش کرد کە هەندێ لایەن چاوەڕێ دەکەن شەڕی کورد - تورک هەڵگیرسێنن.
 
ئەنقەرە
وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەحمەد داودۆغڵو ئاماژەی بەوە کرد کە بەردەوام لەگەڵ "سەرکردە کوردەکانی عێراقدا" جەخت لەوە دەکەنەوە کە "باشترین بژاردە بۆ کوردەکان پێکەوەژیانە لە چوارچێوەی عێراقدا." باسی لەوەش کرد کە یەکڕیزی نەتەوەیی لە عێراق بۆ تورکیا زۆر گرنگە.
داودئۆغڵو سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی بۆ دیاربەکر و ئەنجامدانی کۆبوونەوەی جەماوەری لە شارەکە بە رووداوێکی مێژوویی ئەم سەدەیە ناوبرد و رایگەیاند، بەرپرسیارێتی لەپێشینە بۆ هێشتنەوەی عێراق بە یەکڕیزی لە ئەستۆی بەرپرسانی بەغدایە.
داودئۆغڵو گوتی: "دەبێ یەکەم هەنگاو بەرپرسەکانی بەغدا بینێن، لە مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵەوە موچەی هەرێمی کوردستان نەدراوە، ئیتر چۆن دەکرێ باس لە یەکڕیزی نەتەوەیی بکەن، ئەگەر سەرجەم کاربەدەستانی موسڵ لە سیستمەکە دووربخرێتەوە، کاتێ ئاسایشی خەلکی موسڵ نەما، ئیتر چۆن دەتوانرێ رێگری لە بڵاوبوونەوەی گروپی رادیکاڵ بکرێ لە شارەکە."
گوتیشی: "ئەوەی بەلای ئێمەوە گرنگە ئەوەیە کە هاوشانی هەولێر و موسڵ و بەسرە، لەگەڵ ئەنبار و بەغدادیشدا کۆبینەوە و سەرچاوەکانی وزە و هەڵسەنگاندنەکانیان ببینین. هەندێ کەس ناڕەحەتن لەو هەڵوێستەی کە تورکیا دەینوێنی  وەک ئیرادەیەک بۆ پاراستنی ئاشتی نەتەوەیی لە عێراق و هەندێ لایەن چاوەڕێ دەکەن شەڕی کورد-تورک هەڵبگرسێ، بەڵام بەهەڵەدا دەچن."
وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەوە کرد کە هەموو ئەوانەی چاوڕێ دەکەن تورکیا لەگەڵ جیهانی شیعە و کۆمەڵگەی شیعەدا تێکبچێ، بەهەڵەدا دەچن و گوتی: "ئێمە وەک تورکیا هیچ کات سیاسەتێکی لەو چەشنە پەیڕەو ناکەین، لە نالەبارترین کاتدا، پشتی ئێرانمان گرت لەبارەی پڕۆژەی بەرنامە ئەتۆمییەکەیەوە و ئەوکات لەگەڵ بەرازیل لەسەر ئەو هەڵوێستەمان کۆک بووین لەبارەی ئێرانەوە. ئەوکاتیش بە ئێرانچێتی تاوانبار دەکراین، ئەمانە هیجیان بنەمایان نییە، ئێمە ئەوەی لەدەستمان بێ دەیکەین بۆ هەڵسانەوە و گەشەسەندی کەلتوور و شارستانییەتی ناوچەکە."
لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا داودئۆغڵو ئاماژەی بە بوونی تابلۆیەکی مەترسیدار لە ناوچەکەدا کرد و رایگەیاند، کە بەردەوام گۆڕانکاری گەورە ژانی گەورەی بەدوادێ، "گرنگ ئەوەیە لەگەڵ سەرجەم پێکهاتە و مەزهەبەکاندا پێکەوە هەوڵبدەین بۆ تێپەڕاندنی ئەو دۆخە گرانە."
داودئۆغڵو ئاماژەی بەوە دا کە تورکیا تاکە وڵات بووە کە هەوڵی "کۆتاییهێنانی بەو شەڕە داوە کە لە نێوان تورکمانە سونە مەزهەب و شیعەکانی تەلعەفەردا هەڵگیرساوە."
لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیدا داودئۆغڵو گوتی: "خۆزگە ئەو هەنگاوانی کە ناومانە لە کاتی خۆیدا لە عێراق بەهەند وەربگیرایە و بەڕێز مالیکی بە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتەکەی تەماشای نەکردایە و بە هەوڵێکی ئاشتیخوازانە تێبگەیشتایە."
گوتیشی: "لە دوای پارچە پارچە بوونی دەوڵەتی عوسمانی و گۆڕینی نەخشەی ناوچەکە، هێشتا گۆڕانکارییەکان لە ناوچەکەدا جێگەی خۆی نەگرتووە. ١٠٠ ساڵ بۆ ئێمە زۆر دوورودرێژ بووە، بەڵام لە ٢٨ی حوزەیراندا یادی سەد ساڵەی دەستپێکی جەنگی جیهانیی یەکەممان کردووەتەوە. ئێستاش تەکنیکی ئەو پارچە پارچەییە دەبینین، دەبێ رێز بگرین لەو سنوورانەی کە هەن و پشتگیری لە دەسەڵاتێکی ناوچەیی بکەین نەک هەوڵی بچوکترکردنەوە و دابەشکردنی ئەوەش بدرێ کە هەیە."
داودئۆغڵو ئاماژەی بەوە کرد کە هەوڵەکانی ئەو لایەنانەیان بەهەدەرداوە کە "چاوەڕێ دەکەن شەڕی کورد و تورک هەڵبگیرسێنن لە عێراق و تورکیا"، باسی لەوەش کرد کە قۆناغی ئاشتی سیاسەتی ناوخۆ و دەرەوەی تورکیایە و سیاسەتی تورکیاش لەگەڵ باکووری عێراقدا لەسەر ئاستی سیاسەتی ناوخۆ و دەرەوەشە.
هەروەها تیشکی خستە سەر گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی ناو عێراق و رایگەیاند کە لە دوای رووداوەکانی موسڵەوە، عێراق پێوسیتی بە سەرەتایەکی نوێ هەیە و ئەم دەستپێکەش لە چوارچێوەی پڕۆژەیەکی سیاسیدایە و دەبێ لە چوارچێوەی دەستوردا ئەنجام بدرێ.
باسی لە پێوسیتی بنیاتنانی شوناسێکی نوێێ سیاسیشی کرد لە عێراق کە لەسەر ئاسایشێکی نوێ دابمەزرێ کە تەنیا لەیەک مەزهەب پێکنەیا و سوپاکەشی تێکەڵەبێ لە سەرجەم مەزهەب و گروپەکانی ناو ئەو وڵاتە.



PM:09:22:08/07/2014