نرخی ڤیزای ئێران بۆ هاوڵاتییانی هه‌رێمی کوردستان ئاشکراکرا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆمه‌ڵگەی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ رایدەگەیەنێت" كۆماری ئیسلامی ئێران، ڤیزا به‌بێ به‌رامبه‌ر ده‌داته‌ هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان".

بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگەی دەروازەى نێودەوڵەتی مەرزی باشماخ لە ڕوونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ کونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی ڕایگەیاندووە کە لەمەولا بۆ وەرگرتنی هەر جۆرە ڤیزایەکی ئێران بە گەشتیاریشەوە، هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەتوانن لە ڕێگەی کۆمپانیا و نوسینگەکانی گەشتیاری داواکاری پێشکەش بکەن و ببنە خاوەنی ڤیزای ئێران و بە ڕەچاوکردنی پرۆتۆکۆڵە تەندروستی یەکان دەتوانن گەشتی کۆماری ئیسلامی ئێران بکەن.

ئەوەشی خستەڕوو: پێدانی ڤیزا لە کونسوڵگەری بە خۆڕایی یە و کۆمپانیا و نوسینگە گەشتیاری یەکان لەبەرامبەر وەرگرتنی هەرڤیزایەک بۆیان نییە لە پێنج هەزار دینار زیاتر وەرگرن لە هاوڵاتیان.

ڕۆژی ٢٥ی ئەم مانگە ئیرەج مەسجدی بالێۆزی ئێران لە بەغداد لە تویتێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند" هاوڵاتییان دەتوانن بەبێ وەرگرتنی ڤیزا و بە پاسپۆرتی دروست و بڕوانامەی دروستی پزیشکی لە ڕیگەی ئاسمانەوە بەرەو ئێران گەشت بکەن". 


PM:07:06:27/10/2021