وێنە.. خانمە هونەرمەندێکی دیاری کورد بۆ جاری دووەم ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا

خانمە هونەرمەند و ئەکتەری دیاری شاری سلێمانی (شنە حەسەن) بۆ جاری دووەم ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا.

بەپێی ئەو وێنانەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، شنە حەسەن، خانمە هونەرمەند و ئەکتەری بواری دراما کوردییەکان بۆ جاری دووەم چووە نێو ژیانی هاوسەرییەوە.

شنە حەسەن لەدایکبوی شاری سلێمانییە، ماوەی زیاتر لە ١٥ ساڵە دەستی بە کاری هونەری کردوە، ناوبراو لە درامای (ماڵەکەی بەعروف، قاقا، پەتریپۆت و شەوانی رەمەزان) دیارترین ئەو درامانەن کە بەشداری تێیدا کردووە و دەنگدانەوەی باشی لای بینەران هەبووە.


PM:11:30:28/10/2021