مالکی هۆشداری دەدات لە ژماردنەوەی دەستی دەنگەکان

سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا، نوری مالکی هۆشداری دەدات بە هەموو لایەنەکان لە ژماردنی دەستیی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و پێیوایە، ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکان دۆخەکە خراپتر دەکات.

لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ یەکێک لە  کەناڵە عێراقییەکان، نوری مالیکی سەرۆکی دەوڵەتی یاسا کە وەک سەرۆک وەزیرانی داهاتوو ناوزەد دەرێت، باس لەوە دەکات "کاندیدبوونیی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران لەناو لایەنەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگیدا، پێشنیاز نەکراوە".

دەربارەی ئایندەی پەیوەندی ئەمەریکا و عێراق، مالکی پێوایە "لەبەرژەوەندی عێراقدا نییە دوژمنکاری لەگەڵ ئەمریکادا بکات".

لە هەڵبژاردنی ١٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا، لیستەکەی موقتەدا سەدر توانیوویەتی ٧٤ کورسی بە دەستبهێنێت، هەرچی لیستی دەوڵەتی یاسایە کە نوری مالکی سەرۆکایەتی دەکات، ٣٧ کورسی بەدەستهێناوەو دووەم لیستی نێو شیعەکانە.



AM:11:46:29/10/2021