تەندروستی سلێمانی لەسەر دۆسیەی گیان لەدەستدانی مامۆستا نێرگز روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

تەندروستی سلێمانی لەبارەی دۆسیەی مردنی مامۆستایەک رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی مردنی مامۆستا نێرگز بەبڕیاری بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکهێنراوە".

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" دوای گیانلەدەستدانی مامۆستا نێرگز مامۆستای ئامادەیی ڕازاوەی کچان بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی کەسوکار و مامۆستایانی خوێندنگاکەی دەکات".

ئەوەشی خستەڕوو: لەسەر بڕیاری د.سەباح نصرالدین، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی زانستی لە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ ئەو مەبەستە پێکهێنرا و چاوەڕوانی دەرئەنجامەکان و هۆکارەکانی گیانلەدەستدانی کۆچکرد و دەکرێت و بۆ ڕایگشتی ڕادەگەیەنرێت. 


PM:05:17:29/10/2021