شەوی ڕابردوو لە ناحیەی تەق تەق سێ کەس بە هۆی هەورە بروسکەوە بریندار بوون، بەمەبەستی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.
سەنتەری میدیای سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" شەوی ٢٩ لەسەر ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ لە سنوری ناحیەی تەق تەق، بههۆى بەرکەوتنی ههوره بروسكه دوو پێشمەرگە، کە لە ئەرکدا بوون برينداربوون".
لە بەشێکی تری بڵاوکراوەکەدا وەزارەتەکە لەبارەی دۆخی تەندروستی پێشمەرگەکان باسی لەوەکردووە: لە ئێستادا باری تەندروستیان جێگیرە و لە نەخۆشخانەی تەق تەق چارەسەری پێویست وەردەگرن.
هاوکات سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بنکەی پۆلیسی تەقتەق ڕایگەیاند" شەوی ڕابردوو کرێکارێکی بەرەگەز عەرەب بەهۆی بەرکەوتنی هەورە بروسکەوە بریندار بوو، بەهۆی سەختی برینەکەی ڕەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر کرا".
ئێوارەی دوێنێ هەینی شەپۆلێکی بارانبارین ڕووی لە بەشێک لە شاروشارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان کرد و بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیش بڕیارە ئەمڕۆ لهسهرجهم ناوچهكانی ههرێم ئاسمان له نێوان نیمچه ههور بۆ ههوری تهواو بێت، تاوه باران له پارێزگاكان دهبارێت.