ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردراوی کۆنگرەی حەوتی حزبى شیوعى بڵاوکرایەوە

حزبی شیوعی كوردستان رایدەگەیەنێت" كۆنگرە پشتیوانی خۆی بۆ هێزە دیموكراسی و مەدەنییەكانی عێراقی راگەیاند، لە پێناو بنیاتنانی سیستەمێكی دیموكراسی مەدەنیدا".

كۆنگرەی حزبی شیوعی كوردستان لەراگەیەندراوی کۆتایی کۆنگرەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە" گفتوگۆی چڕ لەبارەی بابەتەكانی سیستەمی سیاسی و ئابوری لە هەرێمی كوردستان و عێراق و سیاسەتی ئابوری بەرخۆر و ماددەی (140) و كۆچی لاوان و خراپی بارودۆخی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان بەگشتی و هەژاران بەتایبەتی و موچە بڕاو و پاشەكەوتكراوەكانی فەرمانبەران و باروژیانی خانەنیشینان و فرۆشتنی كەرتە گشتییەكان بە كەرتی تایبەت و بارودۆخی قوتابیان و ئافرەتان و مامۆستایان و مامۆستایانی وانەبێژو وەرنەگرتنی دەرچوانی ئامادەییەكان لە زانكۆ وپەیمانگا حكومیەكاندا خرانە بەرباس". 

باسی لەوەشکردووە: كۆنگرە پشتیوانی خۆی بۆ هێزە دیموكراسی و مەدەنییەكانی عێراقی راگەیاند لە پێناو بنیاتنانی سیستەمێكی دیموكراسی مەدەنیدا، هاوکات كۆنگرە سەركۆنەی سنور بەزاندن و دەستدرێژییەكانی لایەنە هەرێمایەتیەكانی كرد بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان.

لەراگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتوو" ژمارەی ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی و چاودێری ناوەندی نوێ، لەبەر رۆشنایی پێداویستی كارەكان دیاریكران، لەدوابەشی كۆنگرەی حەوتی حزبماندا بە ئامادەبونی نوێنەری یاسایی پارێزگای هەولێر و كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق، كۆمیتەی ناوەندی و چاودێری ناوەندی هەڵبژێردران". 

ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردراوی کۆنگرەی حەوتی حزبى شیوعى كوردستان:

کاوە مەحمود
ابو کاروان
هاژە سلیمان
بەرەڤان ئامێدی
ڕێبەر دهۆک
جەوهەر گەرمیان
نەرمین نەجمەدین
کانیاو بایز
شنۆ مەجید
هەندێن ئەحمەد
هیوا عومەر
شێخ سدیق
نیعمەت هەڵەبجە
نەبەز مستەفا
هیوای کفری
علی مختار
احمد مجید
کوردۆ هەولێر
سوبحى مەهدی
ابو سامان
فەریدە دەشتی موسل


PM:03:15:31/10/2021