مەرزە گەورەکانی پارێزگای سلێمانی بەهۆی باج و سەرانەوە خەریکە بەتەواوی دادەخرێن

هەر دوو دەروازی سەرەکی و فەرمیەکان پارێزگای سلێمانی لەگەڵ ئێران، پەروێزخان و باشماخ بەهۆی وەرگرتنی پارەی نایاسایی کۆمپانیاکانی بەرپرسانی حیزبەوە لە شۆفێرە بارهەڵگرەکان، شۆفێرە بارهەڵگرەکان مانیان گرتووەو خەریکە داهاتی ئەو دەروازانە نزیکدەبنەوە لە " سفر".

هەفتەیەکە زیاتر لە ٢٥٠٠ شۆفێری بارهەڵگری دەروازی پەروێزخان مانیان گرتووەو هەندێکیان پەنایان بردۆتە بەردەم بەکارهێنانی دەروازەکانی پارێزگای دیالەی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵ، مانگرتنی ئەم شۆفێرانە وەک خۆیان ئاماژەی بۆ دەکەن بۆ ئەو هەموو پارە و سەرانەیە کە ژمارەیەک کۆمپانیا هەریەکەو لە ژێر ناونیشانێکدا لێیان وەردەگرن.

هەر ئەمڕۆش ژمارەیەکی بەرچاو لە شۆفێرانی باشماخ لەبەرهەمان هۆکار دەستیان بە ناڕەزایەتی و مانگرتن کرد.

دەقی داواکارییەکانی شۆفێرەکانی مەرزی باشماخ..

  
 

PM:04:37:01/11/2021